همين نزديك

ساخت وبلاگ
بەپێی پێوانە فەلەکییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 30 ـی 09 ـی 2717 - 21 ـی 12 ـی 2017 کات 19:58 خولەک بەکاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تیشکی خۆر بەشێوەی ستوونی دەبێت لەسەر "خولگەی گیسک" لە نیوەگۆی باشووری زەویدا، بۆیە لە نیوەگۆی باکووردا ماوەی ڕۆژ دەگاتە کورتترین ئاستی خۆی و بەپێچەوانەوە لە وڵاتانی نیوەگۆی باشوور لە هەمان کاتدا دەبێتە درێژترین ماوەی ڕۆژ.سەبارەت بە نیوەگۆی باکوور، ئەو دیاردەیە ناسراوە بە "وەرگەڕانی زستانە - Winter Solstice" و تێیدا خۆر دەگاتە نزمترین ئاستی خۆی لە ئاسمانی نیوەگۆی باکووردا، بەپێچەوانەی نیوەگۆی باشوور کە دیاردەکە ناسراوە بە "وەرگەڕانی هاوینە - Summer Solstice" و خۆر تێیدا دەگاتە بەرزترین ئاست لە ئاسمان و لە کاتی نیوەڕۆدا.درێژیی ماوەی وەرزی زستانی ئەمساڵ دەگاتە 2 مانگ و 27 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 42 خولەک و 21 چرکە، هەروەها لەو ڕۆژەشدا واتە21 ـی 12 ـی 2017 ماوەی نێوان زەوی و خۆر دەگاتە نزیکترین خاڵ «نەوەک دوورترین وەک وا دەزانرێت» کە 147 ملیۆن و 159 هەزار و 473 کیلۆمەتر دەبێ. ئەو گۆڕانکارییەی ڕوو دەدات لە پلەکانی گەرما و "وەرگەڕانی زستانە و هاوینە" ـدا دەگەڕێتەوە بۆ لاریی تیشکی خۆر لەسەر ڕووی زەوی نەوەک دووری یان نزیکی لە خۆرەوە. نووسراوە لە چهارشنبه ۲۹ آذر ۱۳۹۶ کاتژمێر 22:32 بەدەستی☀عیمران حسەینی☀| همين نزديك ...
ما را در سایت همين نزديك دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : 3emranhusseini4 بازدید : 208 تاريخ : چهارشنبه 18 بهمن 1396 ساعت: 17:33

دوای 150 ساڵ، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 11 ـی 11 ـی 2717 [31 ـی 01 ـی 2018] هاوکات سێ دیاردەى فەلەكى بەدى دەكرێت: مانگگیرانى زەبەلاحی تەواو و مانگى شین و مانگی خوێنین. [Super Blue Blood Moon lunar eclipse] ئەمەش ئینگلیزییەکەی.ئەم مانگگیرانە لە وڵاتانی ئەمریكای باكوور و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ئوسترالیا و زەریای هێمن ڕوو دەدات. لە كوردستان لەگەڵ دەركەوتنی مانگ لە ئاسۆدا دیاردەكە بەدی دەكرێت و دەتوانین به مانگگیرانی ناتەواو ناوی ببەین. ئەم دیاردەیە كاتژمێر 19:36 خولەک بەکاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان كۆتاییی پێ دێت.مانگى شین یان Blue Moon واتە لە ماوەی مانگێکی زایینیدا [31 ڕۆژ یان مانگێکی ڕۆژژمێری] دوو جار مانگ ببێتە تابان (مانگەشەو یان مانگی شەوی چواردە)؛ ئەمەش لە 01 ـی 01 ـی 2018 بەدى كرا و لە  31 ـی 01 ـی 2018 دووبارە دەبێت بە مانگی تابان؛ كە وایە مانگى شین مەبەست ڕەنگەكەى نییە بەڵكوو نازناوەكەیەتی.مانگی زەبەلاح یان Super Moon واتە مانگ لەکاتی مانگگیرانەکەدا لە خولگەکەی خۆیدا لە نزیکی زەویدا تێ دەپەڕێت کە سبەینێ مەوداکەی نزیک بە 360.000 کیلۆمەترە و مانگ بەڕێژەی 14 ٪ گەورەتر دەکەوێتە بەر چاو.مانگی خوێنین یان Blood Moon واتە مانگ بەتەواوی دەکەوێتەوە تاریکیی سێبەری زەوی.ئەم دیاردەیەش (مانگگیران و مانگى شین و مانگی خوێنین) بەیەكەوە لە 31 ـی 12 ـی 2028 و لە 31 ـی 01 ـی 2037 دووبارە دەبێتەوە همين نزديك ...
ما را در سایت همين نزديك دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : 3emranhusseini4 بازدید : 198 تاريخ : چهارشنبه 18 بهمن 1396 ساعت: 17:33

دیاردەیەکی سەرنجڕاکێش کە لەم ئێوارەیەدا ڕوو دەدات مانگگیرانی تەواو (Total Lunar Eclipse) ـە؛ بەڵام بەداخەوە لەبەر شوێنگەی جوگرافی و کاتەکەی بەنیسبەت هەرێمی کوردستاندا، ئەم جارەیان ناتوانین تەواوی دیاردەکە لە دەستپێک تاوەکوو کۆتایی ببینین، تەنیا دوو قۆناغی کۆتاییی دیاردەکە نەبێت کە بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:کات 13:51:13 بەکاتی هەرێمی کوردستان، مانگ دەچێتە ناو ناوچەی نیمچەسێبەر (Penumbra) ـی فراوانی زەوی و هەرگیز لە کوردستاندا نابینرێت، چونکە ئەو کاتە مانگ لەژێرەوەی ئاسۆیە.کات 14:48:27 بەکاتی هەرێمی کوردستان، مانگگیرانی نیمچەیی (Partial Eclipse) دەست پێ دەکات؛ بەڵام هەرگیز لە کوردستاندا نابینرێت، چونکە ئەو کاتە مانگ هێشتا لەژێرەوەی ئاسۆیە.کات 15:51:47 بەکاتی هەرێمی کوردستان، مانگگیرانی تەواو (Full Eclipse) دەست پێ دەکات؛ بەڵام هەرگیز لە کوردستاندا نابینرێت، چونکە ئەو کاتە مانگ هێشتا لەژێرەوەی ئاسۆی ڕۆژهەڵاتە.کات 16:29:51 بەکاتی هەرێمی کوردستان، بەرزترین ئاستی مانگگیرانی تەواو دەبێت (Maximum Full Eclipse)؛ بەڵام هەرگیز لە کوردستاندا نابینرێت، چونکە ئەو کاتە مانگ هێشتا لەژێرەوەی ئاسۆی ڕۆژهەڵاتە.کات 17:07:51 بەکاتی هەرێمی کوردستان، مانگگیرانی تەواو کۆتاییی پێ دێت؛ بەڵام هەرگیز لە کوردستاندا نابینرێت، چونکە ئەو کاتە مانگ هێشتا لەژێرەوەی ئاسۆی ڕۆژهەڵاتە. لێرە بەدواوە مانگگیرانی نیمچەیی دە همين نزديك ...
ما را در سایت همين نزديك دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : 3emranhusseini4 بازدید : 184 تاريخ : چهارشنبه 18 بهمن 1396 ساعت: 17:33